خۆزگەم بە پار
هۆنراوە
گۆران
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
بابەک
شوێن
لەندەن
ساڵ
1986
ماوە بە خولەک
6:12
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار
سەد هەزار جار خۆزگەم بە پار، منی هەژار
خۆزگەم بە پار
خۆزگەم بە ساڵی ڕابردوو
عومری کورتی دڵداریم بوو
لەپڕ هات و لەناکاو چوو ...
یەک پڕ بە دنیا ئارەزوو
دەریایەک تاسە .. ئەمە دوو
جێ مابووم لە پاری مردوو !
ڕۆژ نەبوو چاوم بە دیدار
شاد نەبێ نەسرەوێ ئازار
ڕۆژ نەبوو یار بە لەنجەولار
چەشنی ئاسکی هەردی بەهار
بە بەر دەمما نەکا گوزار
نەمپێکێ نێو نیگای خومار
بڵێن بە یار بێ ناو چاوێ
دیمان لە تاو دووری، تاوێ
ئەیڕشت لە فرمێسک لافاوێ
ئاخی هەڵ ئەکێشا تاوێ
بە یادی باڵا لاو لاوێ
چاوڕەشێ ئەگریجە خاوێ !