نیشتیمانی جوان
دڵدار - نادیارە
مەزهەری خالقی
بابەک
لەندەن
1986
5:03

فایلی دەنگ

کوردستانی خۆش، نیشتیمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی، منی بێ گومان
چاوم پشکووتووی شاخەکانتە
فێری ژیانی باغەکانتە
دەنگی شمشاڵی شوانەکانت
خوڕەی ئاوەکەی نێو شیوەکانت
نەونەمامێك بووم، لەم خاکە ڕووام
بە خۆشەویستیی وڵات ئاودرام
خۆشیی ژیانم، خۆشیی ژینتە
ئێشی ژینی من، ڕۆژی شینتە
چونکە کوردستان، نیشتیمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی، منی بێ گومان
ئەرێ وڵاتم وڵاتی زۆر جوان
ژیان هەر بۆ تۆ و بۆ دوژمن نەمان
چالاکی و خەبات، سەربەرزی و ژیان
لە پێناوتدا سەر و ماڵ و گیان