سەرگوڵ
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
بابەک ڕادمەنش
لەندەن
1986
6:03

فایلی دەنگ

لافاوی فرمێسک لە دووری یاران
سەرەوخوار ئەڕوا، وەک لێزمەی باران
هەر کە دێتە یاد، ڕۆژانی جاران
سەرگوڵ، سەرگوڵ، لە ناو گۆڵان گوڵ
تەنیا هەر تۆی لە قوڵایی دڵ
لە دوای باڵای تۆ، کەس ناچێ ناو دڵ
یادی تۆم لە هەر شوێنێ دەسکەوێ
دڵەی هەژارم تاوێ ئەسرەوێ
بەهەشت دۆزەخی لێ پڕ نامەوێ
چەند خۆشە نەشئەی عەشقی ڕێی کانی
گۆزەی سووری جوان وا لە سەرشانی
مێخەکبەند ئەخشێ لە ناو مەمکانی
من وام زانی کە دڵم پیر ئەبێ
ئەگەڕێتەوە لای من ژیر ئەبێ
کەچی مەیلەکەی هەر ڕۆژ زیاد ئەبێ