هەی نار
هۆنراوە
نالی (مەقام)، فۆلکلۆر
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
بابەک ڕادمەنش
شوێن
لەندەن
ساڵ
1986
ماوە بە خولەک
10:32
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
مەقام:
لە دوگمەی سینە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپێدەی باغی سێوان
لە خەوفی تەلعەتی، ڕۆژ هەر وەکوو شێت
بەڕوو زەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دوو چاوی من کەوا کەیلی سروشکن
دەپێون ئاوی بەحری خوێ، بەپێوان
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان
خۆشم ئەوێی بەقەد جوانی
زیاتر لەوەی خۆت ئەیزانی
گیرۆدەت بووم، خۆیشت ئەیزانی
خۆشم ئەوێی بەقەد چاوم
بەقەد دڵی هەڵگیرساوم
هەر تۆم ئەوێ، هەتا ماوم
هەی نار، هەی نار، باوانم یار
هات و ڕۆیشت، یار بە لەنجەولار
دیسان دەرکەوت گەردەن ناسکە
وەنەوشە ڕووت، زیوین باسکە
ئەی هاوار چەندە ناسکە
هەی نار، هەی نار، باوانم یار
هات و ڕۆیشت، یار بە لەنجەولار
ئاگرێ لە جەرگم دەگەڕێ
تا نەمکوژێ لێم ناگەڕێ
تۆ بێی بۆ لام دادەمرکێ
خۆزگە من و تۆ تامردن
خۆزگە من و تۆ تامردن
وەک زوڵفت بین، دەست لە گەردەن
هەی نار، هەی نار، باوانم یار
هات و ڕۆیشت، یار بە لەنجەولار