ناسکەژن
وەفایی، فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
بابەک ڕادمەنش
لەندەن
1986
5:48

فایلی دەنگ

دوو زوڵفی چین به‌ چین کرد، که‌ نافه‌یی خه‌تایه‌
دوو مه‌مکی دامه‌ ده‌ستی، هه‌ناری شلکه‌سایه‌
ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی شۆڕه‌ژن
با له‌سه‌ر تۆ بمکوژن
ده‌س هه‌ڵگیری باڵات نیم
له‌سه‌ر ڕووی تۆ بمنێژن
به‌ خه‌نده‌ چه‌رخێکی دا، که‌ شه‌وق و نه‌شئه‌ وایه‌
به‌ نوکته‌ پێی نیشاندام، سه‌ما له‌سه‌ر هه‌وایه‌
په‌رده‌ی کراسی لاچوو، پشکووت به‌ هه‌ر دوو لێوان
گوڵ و شه‌که‌ر ده‌باری، له‌ کووچه‌ باغی سێوان
زوڵفی پرژاند له‌ کوڵمی، وه‌ ده‌رکه‌وت له‌ نێوان
شه‌مس و قه‌مه‌ر هه‌ڵاتن، دوێنێ نوێژی شێوان
ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی شۆڕه‌ژن
با له‌سه‌ر تۆ بمکوژن
ده‌س هه‌ڵگیری باڵات نیم
له‌سه‌ر ڕووی تۆ بمنێژن