ناوێرم
پیرەمێرد، فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
بابەک ڕادمەنش
لەندەن
1986
4:52

فایلی دەنگ

چاو دیدەی ئاهووی خەواڵووی خامۆش
بەنەشئەی بادەی نازی خۆت سەرخۆش
مەیخانەی عەشقی خستۆتە خرۆش
ناوێرم بیگوشم، بیمژم لیمۆکەی کاڵە
کوشتەی کیژێکم ها وا لەو ماڵە
جووتێک شەمامەی بێستانی جەنان
پەنهانە لە ژێر کراسی کەتان
هێشتا نەیدیوە کۆڕی عاشقان
برژانگ لە کەوان ئەبرۆ تیرئەنداز
حوسن و عیشق لەگەڵ یەک کەوتوونە ڕاز
سینە و گۆبەرۆک، وەک مانگ، شەوق ئەنداز
ناوێرم بانگی کەم، ناوی بەم یار لێم دەتۆرێ
لەسەر ڕێ ڕادەوەستم، بەڵکو ڕابورێ
ڕەنگی ڕووخسارت بەیادی بەهار
ئەگریجەت بەندی دڵەی دەردەدار
بۆیە دڵەکەم بۆت کەوتە هاوار