زارا
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
یوسفی
ئۆرکسترای هونەرەجوانەکان
1959
4:46

فایلی دەنگ

کوڵمی گوڵی گوڵاوە شیرنەی دەڵێی قەنداوە
لەبەر ئەو دایکەی دەمرم مەمکی لە دەمی ناوە
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە بیلەنگێنە لەنگاندن وا دەبێ
لەبەر ئەو گۆزە دەمرم لەسەر شانی بەندەبێ
گۆزەی سوری سەرشانی یارم هاتۆ لە کانی
بەچارۆکە دایپۆشی لارەلارەی مەمکانی
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە بیلەنگێنە لەنگاندن وا دەبێ
لەبەر ئەو گۆزە دەمرم لەسەر شانی بەندەبێ
لاوە لاوە هەی لاوە توخوا ڕوکە بەملاوە
بۆ دووری چاوی مەستت جەرگ و دڵم بڕاوە
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە بیلەنگێنە لەنگاندن وا دەبێ
لەبەر ئەو گۆزە دەمرم لەسەر شانی بەندەبێ