بەرهەڵبێنە
وەفایی، فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
بابەک ڕادمەنش
لەندەن
1986
5:32

فایلی دەنگ

دەچمە سەری سوڵتانی، شەموویە و نایەمەوە
دەست لە کێلان وەردەگرم، چلدانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و یارەکەم، بەتاقی دەکەمەوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە
هەر دەڕۆیی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو
بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەو چاوە تەبیب و بەڵەدی دەردی دڵانە
عیلاجییە بۆ من، کە حەکیمی حاڵ نەزانە
توو خوا دڵم مەشکێنە، وەرە ڕووی خۆت وابێنە
ڕووتە یا گوڵ هەنارە؟ لێوتە یا شەکری خاوە
لەبەر چاوت نەمزانی، بێ باغەوان گوڵ چینم
مەست بووم هۆشم لێ نەبوو، دەمم بۆ ڕووت هێناوە
ماندوو بووە ئارەق بەڕوواندا دەڕێژێنێ
بەرگی گوڵ و نەسرینم بە گوڵاوی دەڕشێنێ
مەقام:
ئەستێرە بەرزەکان، ئەدرەوشێنەوە بە شەو
وەک من بەداخەوەن، نەسرەوتیان هەیە نە خەو
من خوار و ژوور لە دەسچووەکەی بێوڵەت خۆم ئەوان
وەک خێڵی خوار و ژوورکەری کورد وێڵی ئاسمان
دوێ شەو بەری بەیان بوو ئەگریان بەسەر منا
منیان کەساس ئەبینی لەناو دۆست و دوژمنا
بام ڕاسپارد کە خەفەت بۆچ ئەخۆن، ئەوان
وەک ئێمە نین، نزیکتری لای بارەگای خوان
جوابیان نووسیبوو بە شەونم لەسەر گیا
تا ئاسمان پریشکی بەدی ئێوە هەڵپژا
ئاهـ و نزاری کوردەکانی شومال گەییە ئاسمان
بەو دووکەڵی هەناسەیە ئاو دێ لە دیدەمان