بەری بەیانە
مامۆستا گۆران
مەزهەر خالقی
بابەک ڕادمەنش
لەندەن
1985
3:58

فایلی دەنگ

بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لەتۆ
دەنگی بانگ هەستا لە مزگەوتی دێ
باڵدار هێلانەی خەو بەجێ دێڵێ
قاسپە قاسپەی کەو ئاشکرا دەڵێ
کاتی فەرمان هات، کورد نابێت بنوێ
هەڵسە ئەی لاوی نیشتمانی کورد
سەردەمی هەستان هەر کەسێ نووست، مرد
پێویستی پیرۆز، بەڵام سەخت و ورد
چاوەڕوانتە، هەستە دەستوبرد
بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لەتۆ
بۆ بەختیاری و سەربەخۆیی گەل
لەگەڵ هاوڕێتا پەل بدەرە پەل
کەی دەرچوو تیشکی هەتاو لەدەم کەل
وریابی، زۆر چاک بەکاربێنی هەل
بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لەتۆ