کەژاوە بێنن
هۆنراوە
فۆلکلۆر، پیرەمێرد
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
بابەک ڕادمەنش
شوێن
لەندەن
ساڵ
1985
ماوە بە خولەک
4:56
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
هاوار تێپه‌ڕی وه‌ڵه تێپه‌ڕی،
دووری باڵاکه‌ت له حه‌د تێپه‌ری،
توخوا خۆت بیڵێ نه‌و نه‌مامی نۆ،
مردن خۆشتره یان دووری له تۆ؟
هه‌ی بێنن بێنن، که‌ژاوه بێنن،
ئه‌و کچه منداڵه و دڵی مه‌شکێنن،
نایه‌ڵێ ساتێ بسره‌وم بۆ خۆم،
ئه‌مه ساڵێکه من چاوه‌ڕێی تۆم،
با شه‌وێک له لات ده‌ردم هه‌ڵڕێژم،
تامی شیرینی لێوت بچێژم،
هه‌ی بێنن بێنن، که‌ژاوه بێنن،
ئه‌و کچه منداڵه و دڵی مه‌شکێنن،
حه‌یفه ئه‌و چاوه‌م له‌به‌رچاو نه‌بێ،
دڵی پڕ زارم پێ ده‌وا نه‌بێ،
شێتی چاوت بووم، چومه میری سوور،
دوعام بۆ کردی له‌نزیک له دوور،
هه‌ی بێنن بێنن، که‌ژاوه بێنن،
ئه‌و کچه منداڵه و دڵی مه‌شکێنن،
دیده دیده‌ی تۆ، دیده دیده‌ی تۆ،
با گه‌یاندییه گوێم، ئێشی دیده‌ی تۆ،
حه‌یفه ئه‌و چاوه‌م له‌به‌رچاو نه‌بێ،
دڵی پڕ زارم پێ ده‌وا نه‌بێ،
هه‌ی بێنن بێنن، که‌ژاوه بێنن،
یارم منداڵه و دڵی مه‌شکێنن.