زەمانە چەندە جوانە
فۆلکلۆر، پیرەمێرد
فۆلکلۆر
بابەک ڕادمەنش
لەندەن
1985
5:27

فایلی دەنگ

زۆری لێ پاڕامەوە
ئاوڕێکی لێ دامەوە
بەیەکجار کەوتم و
تێکیەو پێچامەوە
یار هاتە سەرینم
چاوی کەوت بەبرینم
گیان گەیبووە بەر بینم
یەخەی لادا بیبینم
هاتەخوار دێتە خوار
خانمی چاو خومار
خانمی شەدەلار
بەخەندە و لارەولار
خودایە چەندە جوانە
ئەی ساکی هەڵگرتووە
ئەچێ بۆ شاری بانە
شار لەدوای باڵای ئەو
چۆڵ دەبێ وەک وێرانە
یار خۆی ڕازانەوە
دیارە لەسەر بانەوە
جحێڵان هاتنە دەر
بۆی کەوتنە کۆڵانەوە
بای شەما لێی دابوو
چەتری لەسەر هەڵدابوو
ئەگریچە جوانەکەی
لە ڕوومەتی ئاڵا بوو!
لێو ئاڵی گۆنا سوور
قەد باریکەی وەک بلوور
هەر ئەبێ ئی خۆم بی
یان لە نزیک یان لە دوور
سەرگۆناکەت سێوی
ناسک و لاسووری سەردەشت
با لێومی لەسەر نێم
دنیام لێ بێ بە بەهەشت
هاتە خوار دێتە خوار
زەمانەی چاو خومار
خانمی چاو کەژاڵ
بەخەندە و لارەولار
زەمانە چەندە جوانە
ئەی ساکی هەڵگرتووە
ئەچێ بۆ شاری بانە
شار لەدوای باڵای ئەو
چۆڵ ئەبێ وەک وێرانە