ئەگەڕێمەوە
محەمەد ڕەسوڵ هاوار
مەزهەری خالقی
بابەک
لەندەن
1985
8:36

فایلی دەنگ

مەقام:
ئەوەندەی دەریایەک پڕە دڵەکەم
ئەڵێی هێلانەیە بۆ خەفەت و خەم
برووسکە نەیداوە لە کۆتەرەی ڕەش
دەردی گەل کردوویە بە خەڵوزی ڕەش!
ئاخۆ کەی سەردەمی ئازادی ئەگات!
ئەم گەلە کەی دەستی دەگاتە ئاوات!
ئاخ، خۆزگە ئەم زامەم دەدی ساڕێژ بێ
پێش ئەوەی بمرم و گۆڕم بێ بەجێ!
لە هەڵدێر فڕێمدەن، پارە پارەم کەن
بمگرن، گەردەنم لە سێدارە دەن،
با زۆردار بزانێ، هەتا بمێنم،
لە ڕێی ئازادیدا خەبات ئەنوێنم!
ئەگەڕێمەوە من بۆ وڵاتەکەم
ئەمڕۆ یا سبەی ڕوو لە کوردستان
ئەگەڕێمەوە من ئەگەڕێمەوە
لە گێژی دەریا دوژمنی بێ باک
بە تێکۆشانی سەختی بێ وچان
دوژمن پێی خۆش بێ
یان پێی ناخۆش بێ
بۆ وڵاتەکەی زین و کاکە مەم
ئەگەڕێمەوە من ئەگەڕێمەوە
ئەگەڕێمەوە من بۆ ناو دێکەی خۆم
ئاشکرا ئاوێ لە زەوییەکانمان
هەڵەقوڵێنمەوە من هەڵەقوڵێنمەوە
باخ و بێستانم ئەبووژێنمەوە
تەمی مەینەتی دوورە وڵاتی
ئەڕەوێنمەوە من ئەڕەوێنمەوە
ئەگەڕێمەوە من بۆ شارەکەی خۆم
ئەمڕۆ یا سبەی تەواو دڵنیام
ئەگەڕێمەوە من ئەگەڕێمەوە
ڕەگەزپەرستی و کۆنەپەرستی
لەناو وڵاتا ڕەگی ناهێڵم
ئەشگەڕێمەوە ئاخ ئەشگەڕێمەوە
دوژمن پێی خۆش بێ
یان پێی ناخۆش بێ
بۆ وڵاتەکەی شیرین و فەرهاد
ئەگەڕێمەوە من ئەگەڕێمەوە
دەگەڕێمەوە من دەگەڕێمەوە
ئەگەڕێینەوە ئێمە ئەگەڕێینەوە