ئاخ لەیل و داخ لەیل!
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبای میرزادە
تاران
1981
5:41

فایلی دەنگ

ئەو کیژە کاڵە ئەو چواردە ساڵە
دێتە سەر کانی دەکا دەکا ئیشارە
ئاخ لەیل و داخ لەیل لەیلی باوانم
بۆ دووری باڵات پەرێشان حاڵم
ئەو نەشمیلانە لە بەر دڵانە
زۆرم خۆش ئەوێ هیوای ژیانە
ئەمن نێچیرم ئەو چاوە بازن
ئاوری تێ بەردام یەکجار پڕ نازن
بەو کیژە بڵێن جارێ بمدوێنێ
ئیشارێک بەسە رۆحم بستێنێ
ئاخ لەیل و داخ لەیل لەیلی باوانم
بۆ دووری باڵات کوێر بوو چاوانم
ئێوارە وەختە ڕان هاتە ناو دێ
کیژ و کوڕی لاو بەجووت لەسەر ڕێ