نازدار و نازدار
هۆنراوە
مامۆستا شەریف سنەیی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
موجتەبا میرزادە
شوێن
تاران
ساڵ
1981
ماوە بە خولەک
12:43
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
کەوتۆتە بەرم ڕێگای غەریبی
گەلی ڕەفیقان خواتان لەگەڵ
هەر کەس ڕێگایە بۆتە نەسیبی
گەلی ڕەفیقان خواتان لەگەڵ
کۆترانی زۆر لە شوێنی دانە
هێشتوویانە جێ کونجی هێلانە
زۆر کەس ڕۆیشتن، پاشان بێنەوە
بەڵام نەیدی کەس، بگەڕێنەوە
کێ چاک دەزانێ چی دەکا گەردوون
یەکێ سەرکەوتوو، یەکێ سەرنگوون
دڵی گرتووم غەم هەر وەکوو دووکەڵ
گەلی ڕەفیقان خواتان لەگەڵ
نازدار هەمە نازدار، نازدارێم نەیکەی
ئەو قەولە دات پێم، بەتاڵی نەکەی