لایلایە
نادیار
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزاده
تاران
1981
6:32

فایلی دەنگ

ڕۆڵەی خۆشەویست، بینایی چاوم
هێزی ئەژنۆم و هیوای ژیانم
هەتا دێیتەوە هەر چاوەڕێتم
هەلورکی مناڵیت، هەر ڕادەژەنم
لایلای نەمامی ژیانم، من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم، بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە، کۆرپەی شیرینم لایە
بنوە تاکو سبەینێ، مژدەی ئاواتم دێنێ
ئەی بەرخۆلەی شیرینم، ئاواتی هەموو ژینم
شەوی تاریک نامێنێ، تیشکی ڕۆژ دێتە سەرێ
هەی لایە لایە لایە، کۆرپەی زۆر جوانم لایە
بنوە ئاسۆ ڕووناکە، دیارە وەک خۆر ڕووناکە
هەی لایە لایە لایە، کۆرپەی شیرینم لایە
سەد خۆزگە بەو خۆزگەیە، دایکی تۆ لێرە بوایە