ساقی
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
تاران
1981
5:58

فایلی دەنگ

ساقی بۆم تێکە شەرابی حەوت ساڵە
بیخۆم بە سڵامەتی ئەو چاوە کاڵە
لە دڵەی غەمباری من، دەنگی نووساوی من
خرنگەی بازنەی یارم دێ، سەرمەستم ئەی هاوار
شیشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ، من بێ ماڵ و بێ حاڵم، ئەمشەو
بێ تۆ، من بێ گیان و عەبداڵم، ئەمشەو
ساقی، بە هەوای تۆ هاتمە مەیخانە
هەستە، وەرە، ئەمشەو سەما و بادە نۆشانە
ساقی، خۆت بنوێنە و یەکجار بمکوژە
ساقی، کوشتنی عاشقان سەوابە
ساقی، بۆ دیتنی چاوانت هاتووم
ساقی، بڵێ، توخوا بۆچی بە تەنیات هێشتووم