بۆی دێنم ژمارە 2
هۆنراوە
فۆلکلۆر – شەریفی سنەیی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
موجتەبا میرزادە
شوێن
تاران
ساڵ
1981
ماوە بە خولەک
5:54
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
ئەرێ دهوڵە و زۆرنایە چەپڵەڕێزانە
ئەری بەزمی شادییە و چۆپی كێشانە
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆکانێ
ئەگەر لێرە گیر نەیێ، دەچمە ئەوپەر دونیایێ
بەرگی ڕەنگاوڕەنگ ئامان کیژی سەربانان
دەکێشێ نیگای ئامان لاوی کۆڵانان
دەنگی زەماوەن، ئامان ئەتۆم دێتە گوێ
کوانێ پەیمانت، ئامان کوانێ وای لە کوێ؟
کوانێ مەیلەکەی، ئامان جاری جارانت
ئەرێ کوانێ هاتوچۆی، ئامان ئیشارەکانت
ئەرێ قەولی ئەو ڕۆژەی، ئامان سەما و شادییە
ئەرێ بەمنت دابوو، بۆچی لەبیرت نییە؟
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆرسایێ
ئەگەر لێرە گیر نەیێ، بۆی دەچمە دونیایێ