بازی بێریان
هۆنراوە
عوبەیدوڵا ئەیوبیات
میلۆدی
عوبەیدوڵا ئەیوبیات
ئەرێنج / ڕابەر
موجتەبا میرزادە
شوێن
تاران
ساڵ
1981
ماوە بە خولەک
6:33
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
بازی بێریان چڕ و کێوە ئەمان ئەمان
بێری دێن، بێری دێن گوارەیان زێڕە
تەشی دەڕێسن بەڕێوە ئامان ئەمان
ڕادەبڕن، دڵ دەبەن، بەغەمزەی چاوان
بە بڕژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان
بازی بێریان لە گەڕاوە ئەمان ئەمان
لەنێو گیا، لەنێو گیا مەندۆکیان خاوە
قیبلەی ئاواتە بۆ دڵان ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن، دڵ دەبەن، بەغەمزەی چاوان
بە بڕژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە دەستە ئەمان ئەمان
بێری دێن، بێری دێن دەستە بە دەستە
هەرچی ڕادەبرێ، چاو مەستە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن، دڵ دەبەن، بەغەمزەی چاوان
بە بڕژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان
بێری دێن، بێری دێن شیرمەشکیان پێیە
خۆم ڕاوەستاوم لەسەر ڕێیە ئەمان ئەمان
یارکۆڵی خۆی چاوی لێیە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن، دڵ دەبەن، بەغەمزەی چاوان
بە بڕژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان