پردی سوور
فۆلکلۆر - پیرەمێرد
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
تاران
1981
4:53

فایلی دەنگ

لە پردی سوور بەملاوە
پاووپووزی هەڵناوە
پاووپووز دەڵێی زێڕە
پاوانەی تێکراوە
بۆنی هەڵاڵان دێ
سەدای چاوبازان دێ
لە گەورە ماڵان دێ
بە کراس چیتی وان دێ
نەشمیل گوڵی نەسرینە، چووزەرەی یاسەمینە
خۆنچیلێ و خوێن شیرینە، دەمی بە پێکەنینە
غەریب ماوم لە تارانێ
فرمێسک دێ لە جارانێ
خۆزگە بەو ڕۆژەی بەهار
بە جووت لە ژێر بارانێ
غەریب غەریبی شاران
کەوتوومە شاری تاران
چاوجوان ڕەحمت نەماوە
گیانە وەک جاری جاران
چاوجوان وەک جاری جاران