وەرگەڕێ ژمارە 1
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبای میرزادە
تاران
1981
5:58

فایلی دەنگ

دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
بۆ دڵەی پڕ لە خەیاڵی من
عالەم سووتا لە ناڵەی من
وەرگەڕە ئاوێزانت بم
ئاوێزی ناو مەمکانت بم
دیسان شەو هات بۆ ناڵینم
ئەو کچە بانگ کەن ناو باڵینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
لێم زیزە ئەو چاو جوانە
لەلام ڕۆیی حاڵ نەزانە
حاڵی من زۆر پەرێشانە
زولفت بێ شانە جوانە
چون ئاڵۆز و پەرێشانە
کەمەندی دڵی عاشقانە