زولفت
هۆنراوە
نالی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
موجتەبا میرزادە
شوێن
تاران
ساڵ
1981
ماوە بە خولەک
8:29
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
زولفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە
ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بەداوە
بۆچی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی!
بۆ مەی نەڕژێ، شیشە لە سەد لاوە شکاوە!
هەر جۆگە و جێگەێکی کەوا سوور و سوێر بێ
جێی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە
هەرچەندە کە ڕووتم، بە خودا مائیلی ڕووتم
بێ بەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە
(ئەوەندە دڵپڕم، پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسەش، مەرهەمێکە)
عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زولفت
سەودا و پەرێشانم و سەودایەکی خاوە
مانی نییەتی قووەتی تەصویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەفیس نەکشاوە
بێ فائیدەیە مەنعی من ئێستاکە لە گریان
بۆ عاشقی بێ چارە زوو ئەم ئاوە ڕژاوە!
(نالی) وەکو زولفت کە موتیعی بەری پێتە
تێکی مەشکێنە، بە جەفا مەیخەرە لاوە