کەمەرە شل
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
تاران
1981
6:06

فایلی دەنگ

ڕەشەڕیحانە کەمەرەشل خۆمی پێ ڕەشکەم
لەدوای باڵای تۆ کەمەرەشل دڵ بەکێ خۆشکەم
کەمەرەشل کەمەرەشل بۆی دێنم شل و مل
شل شل جا بیبەستە با تێر باڵات بینم
شەوان ئەنوم بە تاسەتەوە
بۆن ئەنێم بە بۆنەی ئەی هاوار هەناسەتەوە
کەمەرەشل کەمەرەشل بۆی دێنم کەمەرەشل
شل شل جا بیبەستە با تێر باڵات بینم
دڵدار و بێدار ئەی هاوار گەلێ غەمگینم
گیرۆدەی داوی ئەی هاوار لەیلێ شیرینم
کەمەرەشل کەمەرەشل بۆی دێنم کەمەرەشل
شل شل جا بیبەستە با تێر باڵات بینم
مەقام
بۆ مەی نییە ساقی کە پەنا دێنمە ئەیرە
هەرکەس بە شەرابی خەمی جانانەی تێرە
لەو کاتەوە تۆم کەمەرەشل کەوتویە خەیاڵ
جێگای پێشانت بومە کۆی زووخاڵ
کەمەرەشل کەمەرەشل بۆی دێنم کەمەرەشل
شل شل جا بیبەستە با تێر باڵات بینم