هەڵاڵەی غەمگین!
مامۆستا شەریف حسێن پەناهی
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
تاران
1981
6:26

فایلی دەنگ

لەنێو کیژانا تەنیا هەڵاڵە
دڵی غەمینە و لە سووچی ماڵە
دەمەگری مەگری مەگرە بەهانێ
دەنێرم بۆت بێ شەدە لە بانێ
هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم، تاوێ هەڵپەڕە
سوێندم بە سۆزی دڵەی ئەسیرم
تا ساتێ ماوم هەر وای لە بیرم
ئاخرین قسەم، هەر ناوی تۆیە
هەر چاوەکانم پڕ ئاوی تۆیە
چاوڕەشێ گیان مەگری لێوئاڵێ گیان مەگری
دەنێرم بۆت بێ شەدە و گوارە و هەوری