هەتاکو من تۆم بێ
عوسمان ئەحمەدی
حەسەن یوسف زەمانی
کەسرەوی
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1972
4:26

فایلی دەنگ

هەتاکوو من تۆم بێ، لە نەشئەی ناو بەهارم چی
لە سێبەری کۆسارم چی، لە گوڵزارم چی
زڕەی لەرزانەت بێ، لە زەمزەمەی جۆبارم چی
لە بولبولی شێت و شەیدای لالەزارم چی
تۆ بێبەشم مەکە لە گوڵشەنی جوانی
لە نێونیگا و لەنجەی مەستانەی ڕێی کانی
عەتری زوڵفانت بێ، لە عەتری سەر کوێستانم چی
لە وەنەوشەی ناو گوڵزار و گوڵستانم چی
ئەبووژێتەوە (گیان)، بە پێکەنینی مەستانەت
بەنێو نیگای پڕ لە نازی ئەو چاوە جوانەت