بەهەشتی عاشقان
د. عابد سیڕاجەدینی
فۆلکلۆر
مورتەزا حەنانە
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1972
4:56

فایلی دەنگ

لە ناو نزارێکی بەرین، لە شیوێ وەک بەهەشت بەرین
تێکەڵبوون سەوز و زەرد و شین
بێرەیە، ئەمڕۆ بێرەیە، بەهەشتی عاشقان لێرەیە
کیژانی کوردی چاو شیرین، بە خەندە و قاقا و پێکەنین
خەریک سەمان و هەڵپەڕین
بێرەیە، ئەمڕۆ بێرەیە
بەهەشتی عاشقان لێرەیە
هەر جاهێل و هەرزەکارە، لەملاو لەولاوە دیارە
خەریکی سەیران و یارە
بێرەیە، ئەمڕۆ بێرەیە
بەهەشتی عاشقان لێرەیە
شاگوڵی باخی هەورامان
سورگوڵی شاخی هەورامان
هاتەوە ڕۆژی شادیتان
بێرەیە ئەمڕۆ بێرەیە
بەهەشتی عاشقان لێرەیە