هاتی ئاواتی دێرین!
هۆنراوە
د. عوسمان ئەحمەدی
میلۆدی
حەسەن یوسف زەمانی
ئەرێنج / ڕابەر
مورتەزا ح
شوێن
ئۆرکسترای گەورەی تاران
ساڵ
1971
ماوە بە خولەک
3:42
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
پێکەنینت جەزمی کردم بۆ سەری زولفی سیارت
تووتی شیرینکەلام، پابەندی داوی شەکەرم
گا پەرێشانی ڕووخ و، گا دڵ شکستەی قامەتم
هەر وە زوڵفی تۆ دەچم، سەر گەشتە و سەودا سەرم
هاتی ئاواتی دێرین، قیبلەی دڵم لەلات بوو
مونسم لە دووری تۆ، یادی ئاخر نیگات بوو
تا زیندووم لە بیرمە ئەو ڕۆژە، وەک کەو فڕیت لە هێلانەی دڵ
بازی باڵ سووتاوی خەیاڵم، لە شوێنت مەنزڵ بە مەنزڵ
وێڵ و ئاوارەی دێ و شاران بوو، مەجنوون هەرد و کۆساران بوو
چاوەڕێت بووم تا هاتی هیواو ئاواتی گیانم
ئێستا کە تۆم لەلا دای، سەرخۆش و کامەرانم
هەرچەندە دوور بووم لە باڵای تۆ، لە ڕووخساری ئاڵوواڵای تۆ
من سوێند ئەخۆم بە چاوی جوانت، بە زوڵفانی پەرێشانت
ناوت ڕووناکی ئەخستە دڵ، لە شەوی تاری هیجرانت