نەسیمی پاییز
عوسمان ئەحمەدی
حەسەن یوسف زەمانی
مستەفا کەسرەوی
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1970
5:21

فایلی دەنگ

نەسیمەکەی ساردی پاییزی چ بێ ڕەحمی چ دڵ بەردی
سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران ئەبەی تۆ، ڕوو بە ڕەنگ زەردی
ئیتر ناپرسی بەم کارە، هەزاران دڵ بریندارە
بە نەغمەی شاد و مەستانت، هەزاران سوبح و شەو، بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن، لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان، بە جەورت بولبولت تاران
مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش
مەکە دێوانە بولبول ئاسوود، بە یەکجاری لە ژین بێبەش
دە پاییز بەسبێ ئازارت، خودایە کوانێ بەهارت
دە پاییز بەسبێ ئازارت، خودایە کوانێ ئازادت