نیوەشەو
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
مورتەزا حەنانە
شوێن
ئۆرکسترای گەورەی تاران
ساڵ
1970
ماوە بە خولەک
3:54
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
شەوە، نیوەشەوە، کاتی شیرین خەوە، غەوغا ئەکا بۆران
هەورە بروسکەیە، باران لێزمەیە، مەحشەر ئەکا تۆفان
ڕێگا دوور و چەم و هەردە، شیو و سەخت و کێو و بەردە
هەرلا سەیرئەکەی تاریکە، چاو چاو نابینێ
دڵی شەیدای من، بێ قەرار، بۆ نازەنینێ
هەوری ڕەش، بە ڕقە، هەڵدەستێنێ لافاو
تابگرێ ڕێگا، ئاو، نەگەم بەو یارە
یار چاو خومارە، ئەو ناسک و نازدارە
بەڵام من قەت ناچمە دواوە، ئەگەر سەرم لە ڕێی داوە
لە پشت هەورا بێ، ئاخری هەر، بە دەستی دێنم
نازداری خۆمە و، نازێکی، بە گیان ئەستێنم