جەژنی بەهاران
عوسمان ئەحمەدی
حەسەن یوسف زەمانی
مورتەزا حەنانە
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1969
3:36

فایلی دەنگ

هەستە ئەی نازەنین، باخچەی دڵداری و وەفا
گوڵشەنی عیشق و سەفا، ئەمڕۆ گوڵبارانە
بولبولی باغی دڵ، مەست و غەزەڵ خوانە
کیژۆڵەی نازداری گوڵ، ئەمڕۆ لەلام میوانە
لانەیە پەیمانەمان، گوڵشەنە مەیخانەمان
جەژنی بەهارانە
دەشت و دەر، سەر بە سەر، حەریری سەوزی لەبەر
شنەی نەسیمی سەحەر، لە غونچە میوانە
ناچێتۆ لە یادم، ئەو ڕۆژە زۆر جوانە
سەرخۆش و مەست و شاد،
ڕاست جوانە ئەم پەیمانە
پارەکە ئەم وەختە بوو
هەر دوو بە جووت دوو بە دوو
هەر لەم گوڵستانە