شای وەفاداران
عوسمان ئەحمەدی
حەسەن یوسف زەمانی
فەرەیدون ناسری
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1969
4:13

فایلی دەنگ

ئیتر من ڕۆژ و شەو ناکێشم ئاهی سەرد
ناگریم لە حیرمان و پەژارە و دەرد
ناگریم بە وێنەی هەوری بەهاران
پێدەکەنم وەکوو خەندەی ئاسۆی کۆساران
بەیادی خۆشەویستی نازدار شای وەفاداران
چاوەنواڕیم کێشا، پەژارە و سۆم کێشا
تا تۆ یاری چاو جوان، ئاخر دڵت بەمندا
بەیاد ئەو ئێوارە، لە نێو ئەو گوڵزارە
هەردوو دەست لە ناو دەست، پەیمانمان بەست
خۆش و دڵشادم، لە خەم ئازادم
قوربان ئەو چاوانە، بەژن و باڵا جوانە
پایەدار بووی لەسەر، ئەو پەیمانی کوردانە