مەگری مەگری!
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
فەرەیدون ناسری
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1969
3:34

فایلی دەنگ

سورە گوڵەکەی باغی جوانی
وێنەی شیرینی سونعی یەزدانی
بۆچی پەشێوی ئارامی گیانم
ئەستێرەی گەشی ئاسۆی ژیانم
هەی دەمەگری مەگری، مەگرە بەهانە
ناردوومە بۆت بێ هەوری لە بانە
بە زەردەی لێوت، بم لاوێنەوە
توخوا بە گریان، مەم تاوێنەوە
فرمێسک مەڕێژە بەو چاوە جوانە
ئاورت تێ بەردام، تۆ بەو گریانە
هەی دەمەگری مەگری، گریان گرانە
هەرچەند تۆ دەگری، ماڵم وێرانە
ئازیز تۆ بێ خوا، بیانووت چییە
بۆ چ وامەیلەکەی جارانت نییە
تۆ مەگری بەناز، نازداری باوان
مەشۆ بە فرمێسک، سورمە لە چاوان
دەمەگری مەگری، چاوانت دێشێ
بەخوا کەس وەکو من، نازت ناکێشێ