لەبەردڵان!
د. عابد سیڕاجەدینی
فۆکلۆر
مورتەزا حەنانە
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1968
4:07

فایلی دەنگ

لەبەر دڵاننی، نازی یاری چاو جوانم
دڵم دەفڕێن، بازی تاکی تەرلانم
خەیاڵی نەخشی، ڕازی ئارامی گیانم
هیوای ئەوینی، سابێ یاری نازدارم
حەیاتی عومری، مایەی تئاترۆی زەمانم
سەمایە بەزمە، نایەی تاکەی نازانم
بەزەییت نایێ، تاکەی ئازاری گیانم
لە تەنیایی خۆم، یارە زۆر پەرێشانم
لەبەر دڵانی، نازی یاری چاو جوانم
دڵم دەفڕێن، بازی تاکی تەرلانم
خەیاڵی نەخشی، ڕازی ئارامی گیانم
پشکۆی ئەوینی چارەی مایەی سوتانم
دەسووتێم تەنیا، یارە بنێرە سەیرانم
سەیری شۆڕم کە، (ساتێ) گەرمە گریانم
بەڵکو بیزانی (یارە) دەردی هیجرانم
پەشیمانی بێ، کاتێ زانی بەزامم