گۆنا گۆڕاڵان!
د. عابد سیڕاجەدینی
حەسەن یوسف زەمانی
مورتەزا حەنانە
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1968
4:14

فایلی دەنگ

چی بکەم چی بڵێم بۆ دڵەکەم، کارییە دەردم
بۆ شووهرەتی من، مووی سپی و چیهرەیی زەردم
خۆڕایی نییە، ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
ئەڵبەت، بە بەڵایەکەوە ئاڵاوە دڵی من
ساقی بادەی ناب، سەر بەناز، بێنە پەیاپەی
مۆسیقا پەنجەت، بە نەرمی شلکە لەسەر نەی
باڵا نەمامان (بەناز) گەردەن پڕخاڵان
بابێنە سەرکەیف (یاران) گۆنا گۆڕاڵان
بازاڕی لەنجە، بەینا بەین عێشوەی دڵداری
نیشانەی عاشق، بە ترس و ڕوو بە نازداری
نازی دڵبەران (دیسان) با بێتە مەیان چاوجوان
تا بێنە سەر کەیف (بەناز) گۆنا گۆڕالان
دڵداری خۆشە، ئەی دڵدار باڵام بە پارت
دیل بم بە تاری، بە ئەڵقەی زوڵفی عەنبەرت
شادییە یاران بە کەیف گەردەن پڕ خاڵان چاوجوان
غەمزە ئەفرۆشن بە ناز گۆنا گۆڕاڵان