لەنجەو لار!
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
مورتەزا حەنانە
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1968
3:09

فایلی دەنگ

هەر بە وێنەی کەو بەو لەنجەو لارە
دێوانەت کردم، دەیری و ئاوارە
ئامان لە لەنجەولار، هاوار بەماڵم
هەر وەک پەروانە، سوتاوە باڵم
ئاوارەی کێو و هەردانم مەکە
ئارەزووی چاوی، گریانم مەکە
ئاما لە لەنجەولار، لەنجەت چەند جوانە
حەیف دڵی تۆ، نا میهرەبانە!
چاوی چاوەڕێم، پڕ لە خوون مەکە
فەرهادت وێڵی، بێستوون مەکە
ئامان لە لەنجەولار، داخ لە لەنجەولار
دڵ بۆ تۆ شێتە و بۆت دەکا هاوار
وەرنا، ئاواتی ڕۆح و دڵ و گیان
ڕۆژێ لە کردەت دەبی پەشیمان
ئامان لە لەنجەو لار داخ لە لەنجەیە
نەتکرد تۆ ڕەحمێ، بەم دڵ خەستەیە!