قەسەم
عوسمان ئەحمەدی
حەسەن یوسف زەمانی
مستەفا کەسرەوی
ئۆرکسترای گەورەی تاران
1968
5:6

فایلی دەنگ

قەسەم بە مەستی نێرگز
بە ڕەشی ڕەشەڕێحان
بە بزەی لێوی غونچە
بە نەسیمی دەم بەیان
قەسەم بە هاڕەی جۆبار
قەسەم بە بەفری کۆسار
قەسەم بە بێدەنگی شەو
قەسەم بە چاوی بێخەو
سوێند بە ناسکیی پەڕەی گوڵ
بە جیلوەی لالە و سونبول
بە شادیی نەوبەهاران
بە نەشئەی لالەزاران
هەتاکو ماوم، بۆت گیان پێناوم
منم هەر تاقە یارت
بە تۆ دڵخۆشم، ئەی نازفرۆشم
منم ئاشقی زارت