مریم سابڵاخی!
د. عابد سیڕاجەدینی
حیشمەتووڵا موسەنەن
مورتەزا حەنانە
ئۆرکسترای سیمفۆنی تاران
1967
5:16

فایلی دەنگ

شەدەلارەکەی چاو خومارم، عیشوەدارم
تاقه گوڵەکەی نێو گوڵزارم، تەنیا یارم
با شەو من لەلات بم، باله لای بم، مریەمێ سابڵاخی
با ئاوێزانی بم، میوانی بم، حەیرانی بم، مریەمێ لێم یاغی
دیسان بارگەکەی چاو خومارم، گوڵعوزارم
دەڕوا بۆ کوێستان، تەنیا یارم، بێ قەرارم
من وام لە گەرمێن لێرە زارم، بێ دڵدارم
عەشرەتە چارێ من هەژارم، بێ خەمخوارم!