ئای شل
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
حوسێن عەلی مەلاح
شوێن
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
ساڵ
1959
ماوە بە خولەک
8:39
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
له‌و ڕۆژه‌وه ڕۆیشتووه تۆراوه دڵی من
هه‌ر چه‌ند ده‌گه‌ڕێم بێ سه‌ر و شوێن ماوه دڵی من
ئاخۆ به چ شاخێکه‌وه گیرساوه دڵی من
داخۆ به چ داخێکه‌وه سووتاوه دڵی من
ڕاستم پێ بڵێ له کێ تۆراوی؟
له چی مه‌لوولی، بۆچی ڕه‌نجاوی
ئای شل، وه‌ی شل، شل و شێواوی
هه‌ر ئه‌ڵێی نه‌وبووکی زاوا لێیداوی
هه‌ر خۆم به سه‌رگه‌رد، ئاشتی و تۆرانت
تو خوا چی لێهات مه‌یلی جارانت!
هه‌رچی تۆ ئه‌یکه‌ی منه‌ت به گیانم
کوشته‌ی دووریی تۆم ڕۆحی ڕه‌وانم
په‌روه‌رده‌ی ناز و مه‌ڕامه‌ت دیده‌م
شه‌یدای مهیر و قین، تۆی به‌رگوزیده‌م
به‌سته‌ی مه‌لوولیت، ته‌نم ته‌نده‌وه
به ناری هیجران، کڵپه‌م سه‌نده‌وه
ئای شل، وه‌ی شل، شل و شێواوی
تو خوا وه‌ره ده‌ر، وه‌ی خانمی شل‌ومل، کوبرای چاو شیرین