کیژی هەورامان.
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
فەرەیدوون ناسری
شوێن
ئۆرکێسترای گەورەی تاران
ساڵ
1971
ماوە بە خولەک
3:55
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
دێنە سەیرانی شاخی هەورامان
دامەنی کێو و باغی هەورامان
دڵ دەبەن، چاوڕەشانی ناپرسن
کیژی بەرزە دەماغی هەورامان
ئەکەن زەردە لە تاجی مرواری
تاسکڵاوی زەڕڕین ئەکا دیاری
دڵێ سەد دڵ، دەبێتە قوربانی
کیژی تاقی زەڕ و کڵاولاری
یاری شاهۆنشینی شابازم
دڵبەری شۆخ و مەحرەمی ڕازم
دوور لە تۆ لام، حەرامە دڵداری
هەر سا بۆیە لای من، کە دڵخوازی