وڵاتی جوانم
عوسمان ئەحمەدی
حەسەن یوسف زەمانی
مورتەزا حەنانە
ئۆرکێسترای گەورەی تاران
1971
3:45

فایلی دەنگ

چیاکانت هەناوی خۆم, دڵئاوایە کێو و ماڵی تۆ
هەوارانت لە دڵی کوردە چ بژوێنە قەد و پاڵی تۆ
چ خۆشە سەیری نزارانت، چ شینە مەزرای بەهارانت
وەختی گوڵانە دەمە و ئێوارە، ئەی کوردستانی گوڵاڵانم
وەڵاتی جوانم سەرەو بەهارە، هەر ئەتۆی باغ و گوڵستانم
بە ڕازانی کچانی تۆ، بە سەیرانی کێو و دۆلی تۆ
بە جێژووانی شەوانی تۆ، بە لافاوی شیو و دۆڵی تۆ
ئەزیزە بۆم دار و بەردی تۆ، بەڕێزە لام گەرم و سەردی تۆ
وەختی گوڵانە دەمەو ئێوارە، ئەی کوردستانی گوڵاڵانم
وەڵاتی جوانم سەرەو بەهارە، هەر ئەتۆی باغ و گوڵستانم
چیاکانت هەناوی خۆم، دڵئاوایە کێو و ماڵی تۆ
هەوارانت لە دڵی کوردە چ بژوێنە قەد و پاڵی تۆ
چ خۆشە سەیری نزارانت، چ شینە مەزرای بەهارانت
وەختی گوڵانە دەمە و ئێوارە، ئەی کوردستانی گوڵاڵانم
وەڵاتی جوانم سەرەو بەهارە، هەر ئەتۆی باغ و گوڵستانم