حەریرە و ئامان
هۆنراوە
فۆلکۆر
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
حەسەن یوسف زەمانی
شوێن
ئۆرکێسترای هونەر بۆ گەل
ساڵ
1971
ماوە بە خولەک
1:44
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
سوێندم خواردووە بە پەرچەمی
تا دەم نەنێمە نێو دەمی
نابم بە شەریکی غەمی
هەی حەریرە و ئاگر بارانە
کارخانەکەی لە گوڵانە
قوربانت بم ئەی بای شەوێ ...
خەوبێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنونە و هەر تۆی دەوێ
قوربانت بم ئەی حەبیبم
من بریندار، تۆش تەبیبم
خودا بتکات بە نەسیبم
هۆی حەریرە و ئاگر بارانە!
کارخانەکەی لە گوڵانە