ئامینێ نازەنینێ ژمارە 1
هۆنراوە
فۆلکلۆر
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
موجتەبا میرزادە
شوێن
ئۆرکێسترای هونەر بۆ گەل
ساڵ
1969
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
ئەرێ چراکەی ماڵتان بۆچی، کوژانۆ
ئەرێ بۆچی دەستان نا بەڕووی میوانۆ
ئامینێ نازەنینێ، قەد باریکەی چاونەخشینێ
بەچی منی کوشتوە، بە قاقا و پێکەنینێ
لە گوڵەکەی بەهار ناکەم بەبۆو
تا گوڵم بۆ دێ لە لایەن تۆوە
ڕەشە ڕێحانەی خۆمی پێ ڕەش کەم
لە دوای باڵای تۆ دڵ بەکێ خۆشکەم