تۆراوە دڵی من
بێخود
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1969
3:08

فایلی دەنگ

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
ئەو هەمدەم و هەمڕاز و نەدیمی منە یاڕەب
ئەو گەوهەری شەهواری یەتیمی منە یاڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسراری قەدیمی منە یاڕەب
کەوتۆتە چ بەحرێکەوە خنکاوە دڵی من
لەو یوسفە پرسیمە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من