چاوڕەشێ گیان مەگری
فۆلکۆر
فۆلکلۆر
حەسەن یوسف زەمانی
ئۆرکێسترای هونەر بۆ گەل
1969
: 03:06

فایلی دەنگ

کز و کەلەلاو، گردەنشینم
گەر ڕۆژێ جارێ، باڵات نەبینم
چاوڕەشێ گیان، مەگری
لێوئاڵێ گیان مەگری
ناردومە بۆت بێنن
دەسڕە و گوارە و هەوری
خودا بیزانێ، من هەر بەندەی تۆم
من غوڵامەکەی، بەر ژێر سەندەی تۆم
کۆرپەی دڵەکەی من، باوەشی تۆی دەوێ
گڕووی لێ گرتووم، بۆم نانوێ شەوێ
کۆرپەی دڵەکەی، گریە و زار ئەکا
تۆ خۆت دەزانی، بۆ چ هاوار ئەکا
داوای یارەکەی شەدەلار ئەکا
چاومەستێ گیان، مەگری
لێوئاڵی گیان، مەگری
ناردومە بۆت بێنن شەدە و گوارە و هەوری
ناردومە بۆ تۆ بێ دەسڕە و گوارە و هەوری