لانکۆڵێ
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1969
2:35

فایلی دەنگ

لانک لانک لانکۆڵێ، لانک لە دار کنێرێ
وەستا هات لە هەولێرێ، لانکی دروستکرد دوێنێ و پێرێ
ڕەوارەی لانکی کورتە، ناگاتە مەمکی مێرێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵخڕ بی، باب مردوو بی
شەو درەنگە بۆ جێ ژووانێ
جا ئەوا ڕۆژی ڕووناکە، هەموو عالەم دەیزانێ
لانک لانک لانکۆڵێ، لانک لە دار هەنارێ
وەستا هات لەو تارانێ، لانکی دروستکرد بۆ چاو جوانێ
دەڵێ لە لانکێی دا نانووم، دەبا بۆی سازکەین دیلانێ
ئەی ڕۆڵە سەر دڵ خڕبی باب مردووبی
شەو درەنگە بۆ جێ ژوانێ
جا ئەوا ڕۆژی ڕووناکە، هەموو عالەم دەیزانێ
ئەو چاوەی هەڵیان دێنی، بەندی جەرگم ئەپسێنی
تاکەی غەمباری تۆ بم، ئافرەت توخوا بۆچ نامدوێنی