بازی تەڕلان
د. عابد سیڕاجەدینی
فۆلکلۆر
بەدیعی
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
1969
7:55

فایلی دەنگ

نازدار و نازەنینی، ئەی دۆستی کوردستانی
کاتێ چاوت هەڵدێنی، ئەڵێی بازی تەڕلانی
تاوێ بەناز ئەمکوژی، ساتێ بۆم پەشیمانی
ڕامەکە ئەتلاوێنم
تاوێکی بۆت ئەخوێنم
بۆ خەنەی سەر پەنجانت
حەیفە بڕژێنی خوێنم
لە موڵکی عێشقۆ هاتم، ڕێم کەوتە ئەم وڵاتە
ڕێبواری ئەو ڕێگایەم، سەرم لانەی سەوداتە
من سەرم لێ شێواوە، تەنیا دەردم هەواتە
بە هیوای تۆوە هاتم
وای لێهات کارەساتم
ئەنگوستەمای جەهانم
کوشتەی تیری وەفاتم
وەک مەوجی سەرگەردانم، دەستکردی دەست تۆفانم
ئەگەر تۆفان نەمێنێ، مەحوەبێتۆ نیشانم
دڵشکاو، سەرشکاو، بازیچەی دەست تۆفانم
تاوێک گوڵ، تاوێک یارم
به‌ ده‌س کیژه‌و هه‌ژارم
ئه‌بێ دایم بجوڵێم، تا بمێنێ ئاسارم
وتیان ڕێگات هه‌ورازه‌، هۆشیار به‌ خۆت مه‌بازه‌
به‌ڵام ده‌سه‌ڵات کوانێ، دڵم هه‌ر تۆی نیازه‌
وتم گوێ به‌ که‌س ناده‌م، یارم عاشق نه‌وازه‌
یارم دڵ مومتازه‌
په‌رۆشی دڵ نه‌وازه‌
چونکه‌ میهر و قه‌هری دۆست
بۆ دولبه‌ران موجازه‌