بۆی دێنم
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1969
2:46

فایلی دەنگ

ئەرێ چراکەی ماڵتان بۆچ کوژانەوە
بۆچی دەستتان نا بە ڕووی مێوانتەوە
بۆی دێنم بۆی دێنم
بۆی دەکڕم کراسی حەریر
توخوا مەرد و مەردانە
دەستبەردە لە کابرای پیر
ئەرێ شەوان دەنوستم بە تاسەتەوە
ئەرێ بۆم ئەنیا بە بۆی هەناسەتەوە
بۆی دێنم بۆی دێنم
بۆی دەکڕم کراسی حەریر
توخوا مەرد و مەردانە
دەستبەردە لە کابرای پیر
ئەرێ چاوانی مەستت هاورد و بردی
ئەرێ تەرکی دڵداری تۆ بە من کردی
بۆی دێنم بۆی دێنم
بۆی دەکڕم کراسی حەریر
توخوا مەرد و مەردانە
دەستبەردە لە کابرای پیر