توخوا مەکە
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
حەسەن یوسف زەمانی
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1968
3:02

فایلی دەنگ

چاو دەگێڕم نابینم کەس
فرمێسکم دێ زۆر بە هەوەس
ئیتر بەسیەتی و بەسیە بەس
ئارامی گیانم توخوا مەکە
ئای پەنای دیوارە، توخوا مەکە
دایکم دیارە، بێ مەیل و عارە، توخوا مەکە
قوربانت بم، ئەی بای شەوێ
خەو بێ و لە چاوم ناکەوێ
دڵەی مەجنون هەر تۆی دەوێ
ئارامی گیانم توخوا مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیوو مەکە
دایکم دەمکوژێ، توخوا دەمکوژێ، گیانە مەکە
قوربانت بم بە تۆی دەڵێم
عاشقی شەمامەی باخەڵێم
سوێندم خواردەو بە کەس نەڵێم
ئارامی گیانم توخوا مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ، توخوا مەکە
دایکم دەمکوژێ، توخوا دەمکوژێ، توخوا مەکە