بازی بێریان
عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان
عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان
موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1967
5:08

فایلی دەنگ

بازی بێریان دوورە دەستە ئەمان ئەمان
بێری دێن، بێری دێن دەستە بە دەستە
ڕێگەی بەهەشتە ئەو ڕێیە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن، دڵ دەبەن، بەغەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان
بازی بێریان چڕ و کێوە ئەمان ئەمان
بێری دێن، بێری دێن گوارەیان زیووە
تەشی دەڕێسن بەڕێوە ئامان ئەمان
ڕادەبڕن، دڵ دەبەن، بەغەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان
بێری دێن، بێری دێن شیرمەشکیان پێیە
هەرچی ڕادەبرێ، چاو مەستە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن، دڵ دەبەن، بەغەمزەی چاوان
بە بڕژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان