شیرین شیرینە
هۆنراوە
ئەحمەد موختاربەگی جاف
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
موجتەبا میرزادە
شوێن
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
ساڵ
1967
ماوە بە خولەک
3:22
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
بە بەردی فیرقەتت، شیشەی دڵی ئاوارە مەشکێنە
لە ناو زومرەی ڕەقیبانا شێخی بێچارە مەشکێنە
شیرین شیرینە، شیرین شەمامە
ساتێ نەتبینم، خەوم حەرامە
ئەگەر نەتبینم، خەوم حەرامە
دەخیلم ئەی نەسیمی سوبحگاهی مەسکەنی دڵمە
پەرێشانی مەکە تۆ زوڵفی ئەو نازدارە مەشکێنە
شیرین شیرینە، شیرین شەمامە
بەخوا نەتبینم، خەوم حەرامە
ساتێ نەتبینم، خەوم حەرامە