زارا ژمارە ٢
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1967
3:06

فایلی دەنگ

کوڵمی گوڵی گوڵاوە، شیرینە دەڵێی قەنداوە
لەبەر ئەو دایکی دەمرم، مەمکی لە دەمی ناوە
جار جارە دیدەم زارە، بەم ئێوارە بیلەنگێنە، لەنگاندن وا دەبێ
لەبەر ئەو گۆزەی دەمرم، لەسەر شانی بەند دەبێ
گۆزەی سووری سەرشانی، یارم هاتەوە لە کانی
بە چارۆکە دایپۆشی، لارەلارەی مەمکانی
لاوە لاوە هەی لاوە، تو خوا دەرکە بەم لاوە
بۆ دووری چاوی مەستت، جەرگ و دڵم بڕاوە
جار جارە دیدەم زارە، بەم ئێوارە بیلەنگێنە، لەنگاندن وادەبێ
لەبەر ئەو گۆزەی دەمرم، لەسەر شانی بەند دەبێ